عەبادی بەڵێنی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جوتیارانی ھەرێم دەدات

باسک نێت:

حەیدەر عەبادی ھەفتەی داھاتوودا شایستە داراییەکانی جوتیارانی عێراق و ھەرێمی دابەش دەکرێت.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند:”ھەفتەی داھاتوو شایستە داراییەکانی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت “و ئاماژەی بەوەشکرد “ئەو شایستە داراییانە قەرزێکە لەسەر شانی حکومەتی عێراق وە بەھەر رێگایەک بێت ئەو شاسیتە داراییانە بۆ جوتیاران دەگێڕینەوە”.

عەبادی ئەوەشی وتوە:”ماوەی دوو ساڵە شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان وەک پێویست نەگەیشتووەتە دەستی جوتیاران بەڵام لە ماوەی ھەفتەی داھاتودا شایستە داراییەکانیان لەگەڵ جوتیارانی عێراق پێدەدرێت”.

ئەم وتانەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دوای ھەوڵەکانی عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی ھەریمی کوردستان دێت کە پێشتر رایگەیاند بو “لەسەر پارەی گەنمی جوتیاران لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆک کۆماری عێراقیش کۆبووینەوە و تا شایستە داراییەکانی جوتیاران بنێرن کەماوەی دو ساڵە حکومەتی عێراق کەمتەرخەمی تێدا دەکات”.

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *