سەدر رەخنەی توند لەحەشدی شەعبی دەگرێت

باسک نێت:

موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر رەخنەی توندی لەچەکدارانی حەشدی شەعبی گرت‌و بەمیلیشیا ناوی بردن.

موقتەدا سەدر لەمیانی بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بەشێک لەمیلیشیاکانی حەشدی شەعبی، تەنیا کاری ئاژاوەگێڕی دەکەن‌و بوونەتە مەترسی بۆ سەر خەڵکی عێراقی.

سەرۆکی رەوتی سەدر راشیگەیاند، کە ئەگەر ئەو میلیشیایانەی چەکدارانی حەشدی شەعبی بۆیان بکرێت لوولەی تفەنگەکان دەخەنە سەر خەڵکی عێراق‌و دەیان کوژن.

سەدر داواشی کردووە رێگری لەو کردەوانەی چەکدارانی حەدشی شەعبی بکەن‌و پابەندیانکەن بەو یاسایانەی لەدامەزراوەکانی عێراق بۆیان دەرکراوە.

ئەو قسانەی سەدر لەکاتێکدایە لەساڵی ٢٠١٤وە حەشدی شەعبی دروستکراوە، ئەوەش بۆ شەڕی دژی داعش، کە لەپەرلەمانی عێراقیش وەک ھێزێکی فەرمی یاسای بۆ دەرکراوە.

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *