ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی پرسەنامە ئاڕاستەی بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا و بزووتنەوەی گۆڕان دەکات

باسک نێت:

ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کەس و کار و بزووتنەوەی گۆڕان دەکات.
پرسە نامەی بەڕێز شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی، بەبۆنەی کۆچی دوای نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان:

(کل من علیھا فان ویبقی وجە ربک ژوالجلال والاکرام)

ھەواڵی لە دنیادەرچوونی خەباتگێڕ ونووسەرو پێشمەرگەی گەلەکەمان کاک نەوشیروان مستەفا دڵگرانی کردین، کاک نەوشیروان لەماوەی شەش دەیەی رابردوودا رۆڵێکی گەورەی ھەبووە لە تێکۆشان و بەرخودانی میللـەتی کورد چ وەک پێشمەرگەیەک و چ وەک نووسەرو ڕووناکبیرێک لە راپەڕیندا و لە دوای ڕاپەڕینیشدا ڕۆڵێکی گرنگی ھەبوو لە دروستکردنی دام و دەزگاکانی حکومەت و ھەوڵدان بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە کوردستان.

سالی ١٩٩٥ لە سلێمانی لەگەڵ یەک دانیشتین لەسەر بارودۆخی ھەرێم شاھیدی ئەوەی بۆ دەدەم کە لە غەمی یەکخستنی چەک و حکومەتێکی مەدەنیدا بوو، ھەتا لە دنیادەرچوونیشی ھەر ئەم غەمەی ھەبوو کە میللـەتێکی وەک ھەر میللـەتێکی تری پێشکەوتووی دنیا سەروەرانە بژی.

ئومێدەوارم مەرگی کاک نەوشیروان پەندێکی باش بێت بۆ ھەموو سەرکردەکانی کورد کە چیتر دڵسۆزانی ئەم گەلە بەغەمەکانیانەوە نەناژن، تا لە دنیا ماوین کارێک بکەین کە گەلەکەمان لەو دۆخە ناھەموارە و ئەو بێسەروبەرییە رزگار بکەین و ژیانێکی باشتر بۆ کۆمەڵگەکەمان دابین بکەین.

رۆحت شاد و خوای گەورەو میھرەبان سەبووری بە بنەماڵەکەت و ھاوڕێکانت و لایەنگرەکانت ببەخشێت.

عیرفان عەلی عەبدولعەزیز
ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان
١٩/٥/٢٠١٧

بابەتی دواتر

دژی کەمبونەوەی کارەبا لە پینجوێن خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

دژی کەمبونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، چەند رۆژێکە کارەبای نیشتیمانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *