ھەڤاڵ ئەبوبەکر تەرمی نەوشیروان مستەفای شۆردووە

باسک نێت-سلێمانی

ھەڤاڵ ئەبوبەکر ھەڵسوڕاوی دیاری گۆڕان، تەرمی نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانی شۆردووە، کە ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

ئاسۆ جەمال موختار، ھەڵسوڕاوی گۆڕان لەنووسینێکدا بڵاویکردووەتەوە، “لەکاتی شتنی تەرمی نەوشیروان مستەفا، کە ھەریەک لەھەڤاڵ ئەبو بەکرو شەھابی شێخ کامل ئەرکی شتنەکەیان بەجێھێنا، سابونیان بۆ دکتۆر ھەڤاڵ ھێنا بەقوڵپی گریانەوە وتی پئویست بەوە ناکات بەسابون بشۆردێت دەبێت لایەکی کوردو گەندەڵکاران بەنەوشیروان بشۆرێن”.

ئاسۆ جەمال موختار ھەروەھا نووسیویەتی “منیش ناچەوانی کاک نەوشیروانم ماچ کردو شوێنەکەیم جێھێشت.. بۆیە بڕیارمدا تا ناشتنەکەی دەموچاوم نەشۆم، چونکە بۆن‌و بەرکەوتەی ئەوی پێوەیە”.

نەوشیروان مستەفا بەیانی ئەمڕۆ ھەینی لەشاری سلێمانی کۆچی دوایی کردو بڕیارە سبەی شەممە ھەر لەشاری سلێمانی بەمەراسمێک بەخاک بسپێرێت.

 

بابەتی دواتر

كرێکارێک لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا

كرێکارێک کە لە نەتەوەى عەرەبە لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *