ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی بەشداری پرسەی نەوشیروان مستەفای کرد

باسک نێت-سلێمانی

ئەمڕۆ شەممە ٢٠ـی ئایاری ٢٠١٧، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی بەشداری پرسەی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کرد کە دوێنێ ھەینی کۆچی دوایی کرد.

ھاوکات ھەر لە بەیاننامەیەکیدا کە دوێنێ بەھۆی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بڵاویکردوە، بەڕێز شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکاری نەوشیروان مستەفا و بزووتنەوەی گۆڕان کرد و ڕایگەیاند:”ئومێدەوارم مەرگی کاک نەوشیروان پەندێکی باش بێت بۆ ھەموو سەرکردەکانی کورد کە چیتر دڵسۆزانی ئەم گەلە بەغەمەکانیانەوە نەناژن، تا لە دنیا ماوین کارێک بکەین کە گەلەکەمان لەو دۆخە ناھەموارە و ئەو بێسەروبەرییە رزگار بکەین و ژیانێکی باشتر بۆ کۆمەڵگەکەمان دابین بکەین”.

پاش چەند ڕۆژێک لە گەڕانەوەی لە بەڕیتانیا، دوێنێ ھەینی ١٩ـی ئایاری ٢٠١٧، نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لەتەمەنی ٧٣ ساڵیدا و لەماڵەکەی خۆی بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد و ئەمڕۆش لە مەراسیمێکی بەرفراواندا لە گردی زەرگەرتەی شاری سلێمانی بەخاک سپێردرا.

FB_IMG_1495282881908 FB_IMG_1495282878350 FB_IMG_1495282875368 FB_IMG_1495282872071 FB_IMG_1495282868817 FB_IMG_1495282864872

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *