نرخی ئینتەرنێت ھەرزان دەبێت

باسک نێت-ھەولێر

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی ھەرێم ڕونکردنەوە لەبارەی گەیاندنی خزمەتگوزاریی ھێَڵی ئینتەرنێتی بێسنور دەدات و بەرپرسێکی ئەو وەزارەتەش تەئکیددەکاتەوە، بەجێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە نرخی ئینتەرنێت نەک لەپارێزگاکاندا، بەڵکو لەسنوری قەزاو ناحیەکانیشدا ھەرزان دەبێت.

ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند:”پڕۆژەی ڕاکێشانی ھێڵی ئینتەرنێتی بێسنور دەخرێتە پرۆسەی تەندەرینەوەو دواتر جێبەجێدەکرێت”.

ئاشکراشیکرد:”پڕۆژەکە بۆ سنوری پارێزگای سلێمانیە کە بریتییە لەئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان و پارێزگای ھەڵەبجەو ناوچەکانی دەروروبەری، “لەسنوری ھەولێرو دھۆکیش کاری لەسەردەکرێت و دەخرێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە”.

وتیشی:”پڕۆژەی ڕاکێشانی ھێڵی ئینتەرنێتی بێسنور ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ وەرگیراوەو ھەرکاتێک پڕۆژەکە بخرێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە، نەک تەنھا لەسەنتەری پارێزگاکان، بەڵکو لەسنوری شارو شارۆچکەکانیشدا وادەکات کێبڕکێ دروستبکات و نرخی ئینتەرنێت لەسەرجەم ناوچەکاندا ھەرزان بکرێت و خزمەتگوزاریی زیاتریش بگەیەندرێتە ھاوڵاتیان”.

ھاوکات سەرجەم بەشداربوانی ھێڵەکانی دیکەی بواری ئینتەرنێتیشی دڵنیاکردەوە:”خستنەگەڕی ئەم پڕۆژەیە نابێتە ھۆی خاوبونەوەی تۆڕەکانی دیکەی بواری ئینتەرنێت لەھەرێم”.

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *