داعش تەنیا ٤ کیلۆمەتر چوارگۆشەی لەموسڵ بەدەستەوە ماوە

باسک نێت:

ماکگۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لەھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، چەکدارانی داعش تەنیا چوار کیلۆمەتر چوارگۆشەیان لەشاری موسڵ بەدەستەوە ماوە.

برێت ماکگۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لەھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، چەکدارانی داعش تەنیا چوار کیلۆمەتر چوارگۆشەیان راشیگەیاند، کە ھێزە عێراقییەکان لەو چوار کیلۆمەتر چوارگۆشەدا، چەکدارانی داعشیان گەمارۆداوەو ئێستا ھێرش دەکەنە سەریان.

شاری موسڵ گەورەترین شاری عێراق بوو بەدەست چەکدارانی داعشەوە، کە لەساڵی ٢٠١٤ کۆنتڕۆڵیانکرد، سوپای عێراق لەمانگی ١٠ ساڵی رابردووەوە دەستیان بەکۆنتڕۆڵکردنەوەی کردووەتەوەو ئۆپەراسیۆنیش بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی بەردەوامە.

نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا جەختیشیکردەوە، لەھاوکاری ھێزە عێراقییەکان بەردەوامدەبن بۆ ئەوەی شاری موسڵ بەتەواوی کۆنتڕۆڵکەن.

بابەتی دواتر

كۆیە: كات بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دیاریكرا

قائیمقامیەتی قەزای كۆیە، لە ئاگادارینامەیەكدا، ڕایدەگەیەنێت، لەبەر سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ، لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *