عەبادی پلانی پاراستنی سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سنوورەکان رادەگەیەنێت

باسک نێت:

حەیدر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق پلانی پاراستنی سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سوریای راگەیاند.

حەیدەر عەبادی بەھۆی ئەوەی چەکدارانی حەشدی شەعبی لەچەند رۆژی رابردوو چەند ناوچەیەکی سنووری نێوان عێراق‌و سوریایان کۆنتڕۆڵکردەوە، پلانی پاراستنی ناوچە سنوورییەکانی راگەیاندووە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو بارەوە رایگەیاندووە، پلانەکە پلانێکی سەربازی وردەو لەلایەن فەرماندەی ھێزە چەکدارەکان جێبەجێدەکرێت.

حەیدەر عەبادی، کە ھاوکات فەرماندەی ھێزە چەکدارەکانی عێراقیشە، ھەروەھا رایگەیاندووە، پلانەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکانی نێوان ھەردوولایە.

بابەتی دواتر

كۆیە: كات بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دیاریكرا

قائیمقامیەتی قەزای كۆیە، لە ئاگادارینامەیەكدا، ڕایدەگەیەنێت، لەبەر سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ، لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *