قەڵادزێ؛ تەرمی ژنێک لەماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

باسک نێت-قەڵادزێ-جیھاد خدر

پۆلیسی ڕاپەرین ڕایگەیاند، ئەمڕۆ تەرمی ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکەش دەستی پێکردووە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی بەیانی تەرمی ھاوڵاتیەک بەناوی(ک.ح.خ)لەدایک بوی (١٩٨١)پیشە ژنی ماڵ دانیشتوی قەڵادزێ ـ ڕاپەڕین لەماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە کە شوێنەواری ئەشکەنجەدان بەسەرجەستەیەوە ھەیە.

ڕوونیشیکردەوە:”تەرمەکەی لەپزیشکی دادوەری قەڵادزێ بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی بەمەبەستی زانینی ھۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی و ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر و لێکۆڵنەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە”.

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *