ھاتوچۆ لەسەر بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ ھاتەدەنگ

باسک نێت-ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەرێم لەسەر دەرکردنی ژمارەیەک بڕیار لەبارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ، دێتە دەنگ و ڕەتیدەکاتەوە ھیچ نوسراوێکیان بەدەست گەیشتبێت.

لیوا عەبدولقادر عەزیز، جێگری بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی ھەرێم بۆ کاروباری ھونەری،ڕایگەیاند:”بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەوە بەدەست ئێمە نەگەیشتووەو بەھیچ جۆرێکیش لێی ئاگادار نین، تەنھا لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتی و ڕاگەیاندنەکانەوە بیستوومانە”.

ئەمڕۆ ١ی حوزەیرانی ٢٠١٧، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم، ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی بڵاوکردۆتەوە کە ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆیان نییە یان ژمارە کاتین، یان تابلۆی بیانیان ھەیە، دەکرێنە ھەمیشەیی و تابلۆیان پێدەدرێت.

لیوا عەبدولقادر عەزیز وتی:”ھەرکاتێک بەڕەسمی بڕیارەکانمان پێگەیشت، گشتاندنی بۆ دەکەین، بەڵام کە ئاگادار نەبین ناتوانین قسەی لەسەر بکەین”.

ئەو بەرپرسەی ھاتوچۆی ھەرێم ڕەتیشیکردەوە، پێشتر بۆ دەرکردنی ئەو بڕیارانەی تایبەت بەھاتوچۆو ڕێکخستنی ئۆتۆمبێل، لیژنەیەک پێکھێندرابێت یاخود پرسیان پێکرابێت و ڕوونیشیکردەوە:”ئێمە پێشتر روپێوییەکمان بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە کرد کە (ژمارە کاتی) پارێزگاکانی تری عیراقن، بەڵام تائێستا بڕیاری کۆتاییمان لەبارەی چارەنوسی ئەو ئۆتۆمبێلانەوە دەرنەکردووە.

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *