بەھۆی ھەڵەیەک لەفەرمانی کارکردن دەرماڵەیەک ڕادەگیرێت

باسک نێت-سلێمانی

بەھۆی ھەڵەیەک لەفەرمانی کارکردنیان تائێستا ھیچ دەرماڵەیەک نەدراوەتە پزیشکە خۆبەخشەکان کە پێشتر جێگری سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی دەربڕیوە، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانیش ڕایدەگەنێت، “لەھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەیانداین”.

عەبدوڵڵا ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕیی و دارایی ڕایگەیاند:”پێشتر ڕەزامەندی جێگری سەرۆک وەزیران وەرگیراوە بۆ پێدانی دەرماڵەیەک بەپزیشکانی خۆبەخش”.

بەگوێرەی بڕیارەکەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم، ((پێویستە ئەو پزیشکە خۆبەخشانەی سودمەنددەبن لەدەرماڵەکە، فەرمانی وزاریان ھەبێت))، بەڵام وەکو عەبدوڵڵا ئەحمەد وتی:”سەرجەم پزیشکە خۆبەخشەکان لەئێستادا فەرمانی کارگێڕیی و بەڕێوەبەرایەتیەکانیان ھەیە، لەوەزارەتەوە فەرمانیاران نییە، لەھەوڵداین بۆ چارەسەکردنی ئەو کێشەیەو پێدانی دەرماڵەکە پێیان”.

سەبارەت بەبڕی پارەکەش وتی:”بەھۆی ئەوەی خەرجکردنی دەرماڵەکە لەچوارچێوەی دەرماڵەی ھاندانی پزیشک و فەرمانبەرە ھەمیشەییەکانە، ناتوانرێت بڕەکەی دیاریبکرێت بۆ پزیشکە خۆبەخشەکان و مانگانە لەکاتی پێدانی پارەکەدا بڕەکەی دیاریدەکرێت”.

بەرپرسەکەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد:”دەرماڵەکە تەنھا دەدرێتە ئەو پزیشکە خۆبەخشانەی لەشوێنە ھەستیارەکاندا کاردەکەن”.

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *