ڕەققە؛ لە چەند ھەفتەی رابردودا نزیکەی ١٠ ھەزار ھاوڵاتی مەدەنی ئاوارە بون

باسک نێت:

رێکخراوێکی نێودەوڵەتی رایدەگەێنێت تەنھا لە ماوەی چەند ھەفتەی رابردودا نیکەی ١٠ ھەزار ھاوڵاتی مەدەنی لە شارەکە ئاوارەبون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١/٦/٢٠١٧ رێکخراوی نێودەوڵەتی پزیشکانی بێسنور رایگەیاند “تەنھا لە چەند ھەفتەی رابردودا نزیکەی ١٠ ھەزار ھاوڵاتی لە شاری رەققەوە بەرەو کەمپەکانی پەنابەرانی عەین عیسا ئاوارە بون”.

ناتالی رۆبەرتۆس پزیشک لە رێکخراوی نێودەوڵەتی پزیشکانی بێ سنور رایگەیاند “ڕۆژانە ٨٠٠ کەس لە خەڵکانی شاری رەققە ئاوارەی عەین عیسا بون و لە شارەکەی خۆیان ئاوارە بون”.

رۆبەرتۆس ئاماژەی بەوەشداوە کەمپی پەنابەرانی عەین عیسا تا ئێستا پێشوازی لە نزیکەی ٦ ھەزار کەس کردوە”.

جەلال عەیاف سەرۆک لیژنەی کەمپەکانی عەین عیسا رایگەیاند “تەنھا لە مانگی ئایاردا نزیکەی ٢٠ ھەزار کەس لە شاری رەققەوە ئاوارە بون.

ئەو بەپرسەی کەمپەکانی عەین عیسا ئەوەشی وتوە “ھێزەکانی سوریای دیموکرات یارمەتیدەرێکی زۆری ئاوارەکانن و ئەوان بەبابشی یارمەتی ئەو ئاوارنە دەدەن تا ئەوەی بە ئاسانی بگەنە کەمپەکان و بەڵام ئەوەی مەترسی لەسەر ئەو پەنابەرانە دروست دەکات ئەو رێگا مین رێژکراوانەن کە چەکدارانی داعش مین رێژیان کردوە لە رێگای دەرەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان و ھەروەھا بەرزبونەی پلەی گەرما و کەمبونی پێداوستییەکان ھۆکارێکی ترن بۆ ھەبونی مەترسی لەسەر گیانی پەنابەران”.

 

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *