حەشدی شەعبی ناوچەیەکی دیکەی لە سنوری سوریا کۆنتڕۆڵکرد

باسک نێت:

فەرماندەی ھێزەکانی حەشدی شەعبی کۆنتۆڵکردنی ناوچەیەکی دیکەی لە سنوری سوریا و عێراق راگەیاند.

ئێوارەی ئەمرۆ پێنج‌شەممە ١/٦/٢٠١٧ ھادی عامری ئەمینداری گشتی ھێزەکانی حەشدی شەعبی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەیەکی دیکەی لە سنوری سوریا و عێراق راگەیاند.

ھادی عامری رایگەیاند “ھێزەکانمان توانیویانە ناوجەی یەکەمی ھیڵی بەرگری رێکخراوی داعش ناوچەی “دەروازەی جایر گالڤاس”ی لە سنوری سوریای راگەیاند”.

عامری ئەوەشی وتوە “ھێزەکانیان بە ئاڕاستەی دەروازەی “تەل سەفوک” لە سنوری عێراق و سوریا لە ڕۆژئاوای بەعاج پێشرەویان کردوە و ئەو ناوچەیان کۆنترۆڵکردەوە”.

ڕۆژی دوشەممە ٢٩/٥/٢٠١٧ ژمارەیەک ھێزی حەشدی شەعبی چونە ناو ناوچە سنورییەکانی سوریا و عێراق و بریاری چونە ناوەوویان بۆ خاکی سوریا دا.

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *