عێراق؛ تەنھا لە مانگی ئایاردا زیاتر لە ٣٥٠ ھاوڵاتی مەدەنی کوژراون

باسک نێت:

رێکخراوی یۆنامی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان ئاماری کوژراوانی مانگی ئایاری رابردوی لە عێراق بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١/٦/٢٠١٧ رێکخراوی یۆنامی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئامارێکی روداوە توندوتیژی و شەڕەکانی عێراقی بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی یۆنامی کە لە ماڵپەری فەرمی خۆیان بڵاویان کردۆتەوە “تەنھا لە مانگی ڕابردودا بەھۆی شەڕ و توندوتیژیەوە لە عێراق ٣٥٤ ھاوڵاتی کوژراون و نزیکەی ٤٧٠ ھاوڵاتی دیکەش برینداربون”.

لە ڕاپۆرتەکەی یۆنامیدا ئاماژە بەوەش دراوە “ئەو ئامارەی رێکخراوەکەیان بڵاویان کردۆتەوە تەنھا ئاماری ھاوڵاتیانی مەدەنیە لە عێراق و ئاماری پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکانی تێدا نییە کە لەشەڕی تیرۆردا کوژراون و ئەو ئامارانە تەنھا ئاماری ئەو ھاوڵاتییە مەدەنیانەن کە بەھۆی تیرۆر و توندوتیژییەوە بوونەتە قوربانی”

بەپێی راپۆرتەکەش زۆترین قوربانی مەدەنی لە شاری موسڵ بوە کە ١٦٠ کەس کوژراون تەنھا لە ماوەی مانگی ئایاردا.

بابەتی دواتر

دژی کەمبونەوەی کارەبا لە پینجوێن خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

دژی کەمبونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، چەند رۆژێکە کارەبای نیشتیمانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *