ڕاگەیەندراوێک لە بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستانەوە

باسک نێت:

گازپرۆم ئەزموونێکیتری ناشەفافی فرۆشتنی سامانی ژێرزەوی کوردستان

دوای ئەوەی بەردەوام کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی سامان و دارایی ھەرێمی کوردستان دادەدۆشێت و ھەرجارەو لەدادگایەکدا کەیسێک لەحکومەتەکەی ئێمە دەباتەوەو قەرزێکی زەبەلاح بەسەر ئەم ھەرێمەدا دەھێنێت، جارێکیتر باس لەگرێبەست و سەوداو مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیای گازپرۆمی رووسیدا دەکرێت بۆ فرۆشتنی بەشێکیتری کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەرمیان و پارێزگای ھەڵەبجە کە ساڵێک زیاترە ئەو کۆمپانیایە بە گوێرەی ڕێکەوتنێک لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکاندا کاری پشکنین و گەران بەدوای نەوتدا تیایاندا ئەنجام دەدات، ئەمەش ترس لەئەگەری دووبارەبوونەوەی ھەمان ئەزموونی دانەغازمان بۆ دەخوڵقێنێت کە تائێستا ھاوڵاتی نەداری کوردستان باج و قەرزەکەی دەداتەوە.

پێمان سەیرە لەغیابی پەرلەمان و ھەر جۆرە دەزگایەکی چاودێریدا کێ تەخویلی لایەنێکی فەرمی یان نافەرمی کردووە ئەم جۆرە مامەڵەو کڕین و فرۆشتنە بەسامانی نەتەوەیی کوردستانەوە بکات؟ تا ئێستاش خەڵکی کوردستان نازانێت کێ لەسەفقەو فەزیحەکانی کەیسە دۆڕاوەکانی ھەرێم لەگەڵ دانەغاز بەرپرسیارەو ئەم ھەموو قەرزو قەرەبووەمان چۆن لەسەر کەڵەکە بووە کە تازەترینیان داواکاری دانەغازە لەھەرێمی کوردستان بۆ قەرەبووی نزیکەی دوو ملیار دۆلار؟!.

ئێمە لەبزووتنەوەی ئیسلامی پێمان وایە مامەمەڵەی بێ پلان و ناشەفاف بە سامانی سروشتی و نەوت و غازی کوردستانەوە بەتایبەتیش لەغیابی پەرلەمان و دەزگاو دامەزراوەیتری چاودێریدا قەیرانی گەورەی ئابووریتر بەسەر ئەم ھەرێمەدا دەھێنێت کە جگە لەوەی ھاوڵاتیانی کوردستان باجی لەمەی ئێستا قورستر دەدەن دواجار سەرمایەو سەرچاوەی سەرەکی داھاتی ئەم وڵاتەش نادیارفرۆش دەکرێت.

وتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی ئیسلامی

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *