پۆلیسی فیدراڵی؛ سەدا ٧٥ی زنجیلی کۆنتڕۆڵکراوە لەموسڵ

باسک نێت:

فەرماندەی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان، رایگەیاند ھێزەکانیان کۆنترۆڵی سەدا٧٥ ی گەرەکی زنجلی-یان کردووە، و “زۆرنزیک” بوونەتەوە لە باب سنجار، کە بەدەروازەی باکور دادەنرێت بە ئاراستەی مزگەوتی نوری لە موسڵی کۆن .

فەریق رائید شاکر جەودەت، ئاماژەی بەوەشکرد، لەھەڵمەتە سەربازییەکاندا دوێنێ سێشەممەدا ٣٤چەکداری داعش کوژراون کە لەنێوانیاندا فەرماندەیەکی داعش بوونی ھەیە بەناوی ئەبی ئەلبرا ئەلتونسی، کە بەرپرسی کارگەی دروستکردنی بۆمب بووە لە موسڵی کۆن و ھەر دوێنێ ٤ئۆتۆمبیلی بۆمب رێژکراویشیان تەقاندووەتەوە .

بەیانی ٢٧ی ئایار، شانەی راگەیاندنی جەنگی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانەی راگەیاند، کە لەژێر دەستی داعش ماون لەبەری ڕاستی موسڵ.

عەبدولرەحمان غەزعەلی، راوێژکاری راگەیاندنی پۆلیسی فیدراڵی ٢٧ی ئایاری رابردوو، رایگەیاندبوو، تائێستا گەڕەکەکانی شاری کۆن، زنجیلی، شیفا، ێحە، رەئس کور، باب سنجار، لە ژێر دەستی داعش-دا ماون لەبەشی راستی موسڵ.

سەبارەت بە ژمارەی چەکدارانی داعش لەو گەڕەکانە غەزعەلی وتی، ژمارەیەکی دیاریکراو نییە لەبەردەستیان.

رۆژی ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦، ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و بەپشتیوانی ھێرشی ئاسمانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بەڕابەرایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ-یان دەستپێکرد.

دوای تێپەڕبوونی ١٠٠ رۆژ بەسەر دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەدا، تەواوی خۆرھەڵاتی موسڵ لەچەکدارانی داعش پاککرایەوە ١٩ی شوباتی ئەمساڵ، قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی موسڵ دەستیپێکرد.

بەوتەی نەتەوەیەکگرتووەکان، نزیکەی ٢٠٠ ھەزار ھاوڵاتی مەدەنی لەو گەڕەکانەی موسڵ کە ھێشتا لەژێر کۆنترۆڵی داعشدان گیریان خواردووە کە زۆرینەیان لەشاری کۆن نیشتەجێن.

بەگوێرەی ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، لەئۆپەراسیۆنی موسڵ-دا ھەشت ھەزار، ھاوڵاتی مەدەنی کوژراون و برینداربوون، ئەو ژمارەیەش تەنھا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.

ھەر بەپێی ئامارەکان، لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵەوە، ٧٥٠ ھەزار کەس لەو شارە ئاوارەبوون و چاوەڕێش دەکرێت تا کۆتایی ئەو ئۆپەراسیۆنە، ئەو ئامارە روو لەزیادبوون بکات، تائێستاش تەنھا ١٥٠ ھەزار کەس لەو ئاوارانە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.

ھەرچەندە عێراق تائێستا ھیچ ئامارێکی شەڕی موسڵ-ی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام مانگی ئاداری ئەمساڵ، ژەنەڕاڵێکی ئەمەریکی رایگەیاند تا ئەوکات ٧٧٤ سەربازی عێراقی کوژراون وچوار ھەزار و ٦٠٠ ی تریش برینداربوون.

بابەتی دواتر

دژی کەمبونەوەی کارەبا لە پینجوێن خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

دژی کەمبونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، چەند رۆژێکە کارەبای نیشتیمانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *