بەریتانیا داوا لەوڵاتانی کەنداو دەکات گەمارۆکانی سەر قەتەر کەم بکەنەوە

باسک نێت:

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا داوای لە وڵاتانی کەنداو کرد گەمارۆکانیان لەسەر قەتەڕ کەم بکەنەوە و چارەسەرێکی خێرا بدۆزنەوە بۆ ناکۆکییەکان.

بۆریس جۆنسن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەمیانی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەڕ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمانی دووەم وتی ” نیگەرانین سەبارەت بە ھەندێک لەو ھەنگاوە بەھێزانەی سعودیە و ئیمارات و میسڕ و بەحرەین ناویانە لە دژی ھاوەڵێکی خۆیان.”

ھەروەھا وتیشی، داوا لەو وڵاتانە دەکەم گەمارۆکانیان بۆ سەر قەتەڕ کەم بکەنەوە.

بۆریس جۆنسن، داوای لەو وڵاتانەکرد کە ھەنگاوی خێرا بنێن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک و ھێورکردنەوەی بارودۆخەکە.

وابڕیارە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە ھەفتەی داھاتوودا چاوی بە ھەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی سعودیە و ئیمارات و کوەیت بکەوێت.

لە ھەفتەی ڕابردوو وڵاتانی سعودیە و ئیمارات و بەحرەین و میسر پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەردا پچڕاند بەبیانوی ھاوکاری گروپەکانی ئیخوان موسلیمین و تیرۆر لەناوچەکەدا و قەتەریش ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

ئەم رووداوە کاردانەوەی جیھانی لیکەوتووەتەوە و لە نوێترین پێشھاتدا ئەمریکا و ڕوسیا دەیانەوێت ئەو کێشەیە چارەسەری بکەن.

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *