بە فشاری کۆسرەت رەسوڵ بڕیاری کاراکردنەوەی پەرلەماندرا

باسک نێت-سلێمانی

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بە فشاری جێگری یەکەمەی سکرتێری گشتی یەکێتی بڕیاری کاراکردنەوەی پەرلەماندرا بە ھەمان دەستەی سەرۆکایەتی ئێستا.

مەسعود مەلا ھەمزە، بەرپرسی نوسینگەی رۆژنامەوانی کۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند:”لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان پارتی و یەکێتی و بڕیاردرا پەرلەمانی کوردستان بە ھەمان دەستەی سەرۆکایەتی ئێستا کارا بکرێتەوە و وەزیرەکانی گۆڕانیش بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان”.

وتیشی:”کاک کۆسرەت فشاری زۆری لە پارتی کرد، بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان”.

ھاکات ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت رایگەیاند:”بڕیاری ئەوەدراوە یوسف محەمەد، تەنھا یەک کۆبوونەوەی پەرلەمان بەڕێوە ببات و ھەر لەو کۆبوونەوەیەشدا، گۆڕان کەسێکی دیکە دیاری بکات بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان”.

ئاماژەی بەوەشکرد:”کە بڕیارە شاندێکی ھاوبەشی پارتی و یەکێتی بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەو بارەیەوە سەردانی گۆڕان بکەن”.

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *