کەلار: تەرمی فەقێیەک لە مزگەوتێکدا بە ھەڵواسراوی دۆزرایەوە

باسک نێت-گەرمیان

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، تەرمی فەقێیەکی بە ھەڵواسراوی لە مزگەوتی سیراج الدینی شاری کەلار دۆزیوەتەوە.

ھاوڵاتیەکە ناوی فاروق ناجی محەمەدە لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٥ لە نێو حەمامی مزگەوتی سیراج الدین دۆزراوەتەوە.

لەراگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەمە ١٥ـی حوزەیرانی ٢٠١٧، ئاگادارکراونەتەوە لەبونی تەرمێک لەمزگەوتێکی سەدماڵەکەی قەزای کەلار.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە، پۆلیسیش لە لێکۆڵینەوەدایە لەسەرچۆنێتی رووداوەکە، تاوەکوو ئێستا نا دیارە ئەوھاوڵاتیە خۆی ھەڵواسیوە یان ھەڵواسراوە .

رونیشکردووەتەوە، فەقێکە خوێندکارە لە ھەمان مزگەوت، لەگەڵ ھەشت گەنجی دیکەدا کە ھاوڕێی یەکتربوون ڕۆژانە لەلایەن مامۆستایەکی ئاینیەوە وانەیان پێوتراوەتەوە، لەئێستاشدا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی ٤٠٥ ئەو مامۆستایەو ھەشت خوێندکارەکەی دیکە دەستگیرکراون.

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *