هاوينەهەوارى ئەحمەد ئاوا

پۆلیسی ھەڵەبجە: بەھۆی پێکدادانی ماتۆرسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکەوە شۆفێری ماتۆرسکیلەکە گیانی لەدەستدا

باسک نێت-ژیار کامیل-ھەڵەبجە

پۆلیسی ھەڵەبجە ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە ھاوینە ھەواری ئەحمەد ئاوادا لە ناحیەی خورماڵ بەھۆی پێکدادانی ماتۆرسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکەوە، شۆفێری ماتۆرسکیلەکە گیانی لە دەستدا.

ڕائید بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی ھەڵەبجە بە باسک نێتی ڕاگەیاند:”شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگای ھاوینە ھەواری ئەحمەد ئاوادا لە ناحیەی خورماڵ، بە ھۆی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبیلێکەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا کە ناوی (محەمەد فارووق عەبدوڵا)یە و تەمەنی ١٩ساڵە و دانیشتووی گوندی زەڵمە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە لە بنکەی پۆلیسی خورماڵ و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە ناوی (بەھادین ئەسعەد مەحموود) تەمەن ٢٠ ساڵە و دانیشتووی ئاوای ڕۆستەم بەگە دەستگیرکراوە بەپێی ماددەی ٢٤ـی ھاتووچۆ بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەندکراوە و تەرمی شۆفێری ماتۆڕ سکیلەکەش ڕەوانەی پزیشکی دادوەری ھەڵەبجە کراوە.

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *