تورکیا ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ چارەسەکردنی کێشەی نێوان وڵاتانی عەرەبی

باسک نێت:

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، تورکیا ئامادەیە نێوەندگیری نێوان وڵاتانی عەرەبی بکات.

ئەمرۆ چوارشەممە مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند:”وڵاتەکەی ئامادەیە ھەموو ھەوڵێکی خۆی بخاتە گەڕ بۆ چارەسەرکردنی کیشەی نێوان قەتەر و وڵاتە برایەکانی بۆ نەھێڵانی ئەو گرژیەی دروست بووە لە نێوانیان”.

چاوش ئۆغلۆ ئەوەشی وتوە:”تورکیا لایەنگیری ھیچ کام لەو لایەنانە ناکات و بەڵام ئەوەشی وتوە “کە دەبێت قەتەر رێز لە ھەموو ئەو وڵاتانە بگرێت کە کێشەی لەگەڵیاندا ھەیە”.

ئەم وتانەی مەولود چاوش ئۆغلۆ لە کاتێکدایە کە دوێنێ سێشەممە گەشتی بەرەو قەتەر کرد و لەگەڵ ھاوشانە قەتەرییەکەی وەزیری دەرەوەی قەتەر و پاشای قەتەر کۆبوەوە.

بریارە وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی سعودیە بکات و لە ھەوڵەکانی بۆ نێوەندگیری و ھەوڵدان بۆ چارەسەری کێشەی نێونیان وڵاتانی عەرەبی بەردەوام بێت.

ڕۆژی ٥/٥/٢٠١٧ ھەریەکە لە وڵاتانی (سعودیە، ئیمارات، میسر. لیبیا، یەمەن، بەحرەین، مۆریتانیا، جزیرەی قەمەر، وڵاتانی مالدیف و مۆرسیشیود) سەرجەم پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسی و ئابوری ئاسمانی ئاوییەکانیان لەگەڵ قەتەر ھەڵپەسارد ئەویش بە بیانوی پشتگیری کردنی قەتەر بۆ گروپە تیرۆریستییەکان.

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *