عێراق دەبێتە “پادشا”ی فرۆشتنی نەوتی خاو و پێش عەرەبستانی سعودیە دەکەوێت

باسک نێت:

عێراق کە خێراترین وڵاتی جیھانە لە گەشەکردنی فرۆشتنی نەوتی خاوی خۆی، لە ھەناردەی نەوتدا بۆ ھیندستان دەبێتە “پادشا” و پێش عەرەبستانی سعودیە دەکەوێت.

بەپێی ئەو داتایانەی لەلایەن ماڵپەڕی بڵومبێرگەوە کۆکراوەتەوە دەرکەوتووە، کە عێراق دابینکاری سەرەکی نەوتی خاو بووە بۆ ھیندستان لە مانگی رابردودا، بەجۆرێک یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی لە رۆژێکدا بۆ ئەو وڵاتە ناردووە.

ڕونیشیکردوەتەوە لەسەدا ٢٣ی کڕینی نەوتی خاوی ھیندستان لە مانگی رابردودا لە عێراق بووە ، ئەوە لە کاتێکدایە لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا ئەو رێژەیە لەسەدا ١٩ بووە، ھاوکات پشکی سعودیە لە فرۆشتنی نەوتەکەی بە ھیندستان لەسەدا یەک دابەزیوە بۆ لەسەدا ١٧.

بەرھەمھێنەرانی نەوتی رێکخراوی ئۆپیک ڕوبەڕووی کێبڕکێی زۆر دەبنەوە لە بازارە سەرەکییەکانی وەکو چین و ھیندستاندا لەکاتێکدا ئۆپیک و ھاوبەشەکانی لە ھەوڵدان بۆ وشککردنی نەوتی کەڵەکە بوو لە بازاڕە جیھانییەکاندا.

ھیندستان لەسەدا ھەشتای پێداویستی نەوتی خاوی خۆی ھاوردەدەکات و بەپێی پێشبینییەکانی ئاژانسی ووزەی نێودەوڵەتی ئەو وڵاتە ھەتا ساڵی ٢٠٤٠ خێراترین کڕیاری گەشەسەندووی نەوت دەبێت.

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *