داھاتی فڕۆکەخانەکانی ھەولێر و سلێمانی بڵاوکرایەوە

باسک نێت-ھەولێر

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان داھاتی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و داھاتی وەزارەتەکە نزیکی پێنج ملیار دینارە کە بەزۆری داھاتی ھەردوو فڕۆکەخانەکەی ھەرێمن.

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی ھەرێم بەڵگەنامەیەکی بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، مانگی ٥ی ساڵی۲٠۱۷داھاتی سەرجەم بەڕێوبەرایەتیەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن نزیکەی پێنج ملیار دیناری عێراقی بووە.

بەگوێرەی ئامارەکە لەو ماوەیەدا داھاتی وەزارەت چوار ملیارو سێسەدو سی‌و حەوت ملیۆن و ھەشتسەد و پەنجا و حەوت ھەزار و سەدو بیست و چوار دیناری عێراقی بووە.

سەبارەت بە فڕۆکەخانەکانیش ئاماژە بەوەکراوە، کە فڕۆکەخانەی ھەولێر داھاتی (٢٤٧٣٣٤١) دوو ملیار و چوارسەد و حەفتا‌و سێ ملیۆن و سێ سەد و چل و یەک ھەزار بووە. ھەروەھا فڕۆکەخانەی سلێمانی داھاتەکەی (١٣٩٦٤٣٤٣) ملیارێک و سێ سەد و نەوەد و شەش ملیۆن و سێ سەد و چل و سێ ھەزار بووە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە خەرجییەکانی وەزارەتەکە بکات.

لە ماوەی رابردوودا چەندجارێک سەرۆکی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، فڕۆکەخانەکانی ھەرێم خەرجییەکەیان لەلایەن حکومەتەوە دابین دەکرێت و حزب زۆربەی داھاتەکەیان دەبات.

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *