تۆمارکردن لە ‌سیستمی بایۆمەتری مووچە درێژکرایەوە

باسک نێت-سلێمانی

بەھۆی خۆتۆمارنەکردنی ژمارەیەک موچەخۆر، ئەمڕۆ وادەی خۆتۆماکردن لە ‌سیستمی بایۆمەتری درێژکرایەوە، سەرپەرشتیاری تۆماری بایۆمەتری سلێمانیش زانیاری زیاتر ئاشکرا دەکات.

نەورۆز مستەفا سەرپەرشتیاری تۆماری بایۆمەتری لەپارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند:”ھەرچەندە ئەمڕۆ ١٥ـی حوزەیرانی ٢٠١٧ دوایین وادە بوو بۆ خۆتۆمارکردن لەسیستمی بایۆمەتری، بەڵام بەھۆی ئەوەی ژمارەیەک کەس نەیانتوانیوە خۆیان تۆماربکەن، وادەکە تاوەکو ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوو درێژکراوەتەوە”.

سەرپەرشتیاری تۆماری بایۆمەتری سلێمانی وتیشی:”ئەوانەی خۆیان تۆمارنەکردوە دەتوانن لەماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا سەردانی بنکەکانی بکەن، بەمەبەستی تۆمارکردنیان لەسیستمەکە”.

سەبارەت بەژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی تائێستا خۆیان تۆمارکردوە لەسیستمەکەدا ناوبراو بۆ میدیایەکی نزیک لە یەکێتی ئاشکرایکرد، لیستی تۆمارکراوان لەفەرمانگەی ITو بەگوێرەی لیستەکەش زیاتر لەملیۆنێک و ١٨٥ ھەزار کەس خۆیان تۆمارکردوەو ڕێژەکەش گۆڕانکاریی بەسەردادێت.

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *