کارتی نیشتمانی رێنمایی نوێی دەردەکات

باسک نێت-سلێمانی

لەبارەی دەرھێنانی کارتی نیشتمانی بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو، بەڕێوەبەری کارتی نیشتمانی چەند رێنماییەکی نوێ دەردەکات.

رائید شێرکۆ ئەحمەد بەڕێوەبەری کارتی نیشتمانی سلێمانی رایگەیاند:”بۆ منداڵی ساوا پێویستە دوای ٣ مانگ لە لەدایکبوونی، فۆرمی کارتی نیشتمانی ‌بۆ پڕبکرێتەوە و بەڵگەنامەی لەدایکبوون ئامادە بکرێت بۆ مامەڵەی کارتی نیشتمانی و دەبێت منداڵەکە و دایک و باوکیشی ئامادەبن”.

بەڕێوەبەری کارتی نیشتمانی سلێمانی ئاشکرایکرد، کارتی نیشتمانی بۆ دایک و باوکی دەکرێت و پاشان بۆ منداڵەکە دەکرێت بەبێ پەنجەمۆر و گلێنەی چاو.

سەبارەت پێداویستییەکانیش رائید شێرکۆ وتیشی:”پێداویستییەکان بۆ دروستکردنی کارتی نیشتمانی منداڵی تازە لەدایکبوو بریتین لە رەگەزنامە و باری شارستانی دایک و باوک، پێناسی باری شارستانی دایک و باوک، کارتی زانیاری سەرۆک خێزان”.

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *