موچەی خانەنشینان دواخرا

باسک نێت-سلێمانی

بانکی دوکان لەڕونکردنەوەیەکدا ئاشکرایکردوە، بەھۆی دواکەوتنی چەکی تەمویل-ەوە، موچەی خانەنشینی ھێزەکانی ٧٠ی ھێزی پێشمەرگە دواخراوە بۆ ھەفتەی داھاتوو.

بەگوێرەی ڕونکردنەوەیەکی بانکی دوکان کە وێنەیەکی دەست کوردیو کەوتوە تێیدا ڕاگەیەنراوە، ((بەھۆی دواکەوتنی (چەکی تەمویل)ی خانەنشینی پێشمەرگەی ھێزەکانی ٧٠وە، دابەشکردنی موچەکانیان بۆ ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوو ١٨ی تەمموزی ٢٠١٧ دواخراوە)).

لەڕونکردنەوەکەدا داوا لەخانەنشینانی ھێزەکانی ٧٠ کراوە ھەفتەی داھاتوو سەردانی بانک بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی موچەکانیان.

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *