عەبادی سەردانی سعودیە و چەند دەوڵەتێکی تر دەکات

باسک نێت:

سەرچاوەیەکی نزیک لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاشکرایکرد، کۆتایی ئەم ھەفتەیە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانێکی دەرەوە دەستپێدەکات و ھەریەکە لە سعودیە و کوەیت و ئێران دەگرێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەمڕۆ ئاشکرایکرد، سەردانەکەی عەبادی بۆ دەرەوە ھەریەکە لە سعودیە و کوەیت و ئێران دەگرێتەوە، بێ ئەوەی ھیچ زانیارییەکی دیکە ئاشکرابکات.

ئەوە لەکاتێکدایە ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو ١٣ ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٧ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ھەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند، سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ سعودیە لەسەر داوای لێپرسراوانی ئەو وڵاتەیە و ماوەی ساڵ و نیوێکە ئەو بانگھێشتەی لەلایەن سعودیە ئاراستە کراوە.

عەبادی لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەی ڕۆژی سێ شەممەدا ئاشکرایکرد، کە سەردانەکەی پەیوەندی بە قەیرانەکەی ئێستای کەنداوەوە نییە.

سەردانەکەی عەبادی بۆ سعودیە لەکاتێکدایە ناوچەکە بە قەیرانێکی گەورەدا تێپەر دەبێت، بەشێوەیەک سعودیە و ھاوپەیمانەکانی پەیوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ دەوڵەتی قەتەردا پچڕاندووە، ھاوکات پەیوەندییەکانی نێوان قەتەر و سعودیە بە ناکۆکی و ئاڵۆزییەکی گەورەدا تێپەڕ دەبێت، بە تایبەت لە کاتێکدا تاران پێی وایە بەغدا ھاوپەیمانێکی سەرەکییەتی لە ناوچەکەدا.

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *