پەروەردە

وەزارەتی پەروەردە مەرجەکانی پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بڵاوکردەوە

باسک نێت-ھەولێر

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێم مەرجەکانی پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بۆ ھەدردوو قۆناغی (ئامادەیی و بنەڕەتی ) بۆ ساڵی خوێندنی( ٢٠١٧-٢٠١٨)ی بڵاوکردەوە، دەشڵێت :” مامۆستا مافی وەرگرتنی مۆڵەتی بێ مووچەی ھەیە ، ھەرکەس خوازیارە دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێم لە نوسراوێکدا، کە وێنەیەکی دەست باسک نێت کەتووە، ئاڕاستەی سەرجەم پەروەردە گشتیەکانی ھەرێمی کردووە ڕایگەیاند، مامۆستایان بۆیان ھەیە داوای مۆڵەتی بێ موچە بکەن ، لەکاتی پێشکەش کردنەکەشدا پێویستە ڕەزامەندی لایەنی پەیوەندی داری لەسەر بێت.

ھەر لەنوسراوەکەدا ھاتووە ، ئەو مامۆستایاناەی دەیانەوێت مۆڵەتی بێ مووچە بکەن ، دەبێت لە بەرواری ١/٧/٢٠١٧ تا ٣١/٨/٢٠١٧ داواکاریەکانیان پێشکەش بکەن ، بەمەرجێک داواکار خۆی ئامادە بێت ، کار بە بریکارنامەناکرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، بە ھیچ شێوەیەک نابێت مامۆستا دەست لەکار ھەڵگرتنی بۆ بنوسرێت تا ئەوکاتەی فەرمانی وەزاری بۆ دەرنەچێت ، بەپێچەوانە بەڕێوەبەری خوێندنگاکاە بەرپرس دەبێت.

151562017_19059728_1962895283941062_2378017024831832152_n

151562017_19105800_1962895280607729_4084717832233651305_n

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *