سلێمانی؛ بەنارنجۆک ھێرش کرایە سەر مزگەوتی بەھەشت

باسک نێت-سلێمانی

ئەمشەو بەبۆمبی دەستی ھێرشکرایەسەر ماڵی مامۆستا عەبدول لەتیف سەلەفی پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی بەھەشت لەشاری سلێمانی، پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت: سێ کەس لەو رووداوەدا برینداربوون، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانیش دەڵێت: دوو برینداری رووداوەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی سلێمانی، ئەمشەو لەلایەن دوو کەسی نەناسراوەوە بەبۆمبی دەستی ھێرشکراوەتەسەر ماڵی مامۆستا عەبدول لەتیف سەلەفی پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی بەھەشت لەسلێمانی.

ھەر بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی سلێمانی، مامۆستا عەبدول لەتیف سەلەفی لەو ھێرشەدا بێ زیانبووە، بەڵام ئەنەس خالید ئەحمەد، تاھیر ئەحمەد، ھاشم محەمەد برینداربوون و دووانیان رەوانە نەخۆشخانە کراون.

لەلایەن خۆشییەوە، د.میران محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند:”بەھۆی ئەو رووداوەوە دوو کەس رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، یەکێکیان برینەکەی سوک بووەو چارەسەری پێویستی بۆ کراوەو کەمێکی دیکە رەوانەی ماڵەوە دەکرێت”.

وتیشی:”ئەوی دیکەیان پێویستی بەنەشتەرگەریی ھەیە، بەڵام برینەکەی سەخت نییە”.

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *