عەبادی: به‌غدا پابه‌ندی ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێم نابێت

سەرۆك وەزیرانی‌ عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە‌ هەرێمی‌ كوردستان نا یاساییە و دەڵێت: “بەغدا پابەند نابێت بە ئەنجامەكەیەوە”.

حەیدەر عەبادی،‌ سەرۆك وەزیری‌ عیراق لە میانی‌ دیداری‌ لەگەڵ ژمارەیەك ڕاگەیاندنكار و چاودێری‌ سیاسی‌ لە بەغدا لە بارەی‌ سازدانی‌ ڕاپرسی‌ لە هەرێمی‌ كوردستان ڕایگەیاندووە، ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە‌ هەرێمی‌ كوردستان نا یاساییە و دەشڵێت: “بەغدا پابەند نابێت بە ئەنجامەكەیەوە”.

حەیدەر عەبادی‌ وتیشی، “تەنانەت هێزە سیاسیەكانی هەرێم لەبارەی ڕیفراندۆمەوە ناكۆكن و سازدانی‌ ڕاپرسیی‌ لە هەرێم كێشە و قەیران لە ناو خۆی‌ هەرێم دروست دەكات ئەوەش كاریگەریی‌ خراپیی‌ دەبێت لەسەر كۆمەڵگە”.

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *