کۆبونەوەی سەرکردایەتی ھاوبەشی یەکێتی و گۆڕان کۆتایھات

باسک نێت-سلێمانی

کۆبوونەوەی سەرکردایەتی ھاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆتایی ھات و رایانگەیاند، پێویستە پاش ئاساییکردنەوەی پەرلەمان، ئامادەکاری تەواو بکرێت بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بە مەبەستی سەربەخۆیی، بەبەشداری ناوچە دابڕێنراوەکانیش.

دوای تەواوبونی کۆبونەوەکەیان، سەرکردایەتی ھاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە، کە تێیدا جەختکراوەتەوە لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی پێکھێنانی حکومەتی خۆجێی لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین. لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کە لە دوای تەواوبونی جەژنی رەمەزان، کۆبونەوەکان تایبەت دەکرێن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پرسە چارەنوسسازەکانی ھەرێم.

llllllllllllllloooooooooooooooooooooo9900

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *