پەرلەمانتارێکی یەکێتی وێنەیەکی نەبینراوی نەوشیروان مستەفای بڵاوکردەوە

باسک نێت:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لەلیستی یەکێتی وێنەیەکی نەبینراوی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی بڵاوکردەوە.

بەپێی نوسراوی وێنەکە کە سالار مەحموود پەرلەمانتاری یەکێتی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە:”وێنەیەکی بڵاونەکراوەی مام جەلال و کاک نەوشیروان پێشکەشە بە چلەی کاک نەوشیروان مستەفا، بەھیوای سود وەرگرتن لەمێژوو، ھەوڵدان بۆ دەست لەملانێ و تەبایی نێوان براکان”.

ڕونیشیکردوەتەوە، ئەم وێنەیە مام جەلال لە کاتی بەخێرھێنانەوەی کاک نەوشیروان لەگەرمیان (پەروێزخان)گیراوە.

ئەوەشی ئاشکراکردووە کە برایەکی وێنەکەی پاراستوە تائێستا و نوسیویەتی، سیروانی برام چەندین ساڵە و تائێستا ئەم وێنەیەی لەماڵی خۆی ھەڵواسیوە.

نەوشیروان مستەفا و جەلال تاڵەبانی
نەوشیروان مستەفا و جەلال تاڵەبانی

رۆژی ھەینی ١٩-٥-٢٠١٧، پاش ململانێکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی کاتژمێر ٨:٠٠ـی سەر لەبەیانی رۆژی ھەینی ١٩-٥-٢٠١٧، نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە ماڵەکەی خۆی لە گردی زەرگەتە کۆچی دوایی کرد.

بابەتی دواتر

وەزیری كشتوكاڵ لەبارەی ساختەكردنی نوسراوێكی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ نووسراوێكی ساخته‌، كه‌ ئیمزای وه‌زیری كشتوكاڵی به‌ ساخته‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر، هه‌وڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *