بزوتنەوەی ئیسلامی: ئێران بەڵێنی چارەسەری کێشەی ئاوی زێی بچوکی پێداوین

باسک نێت:

پەرلەمانتارێکی بزوتنەوەی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت: بەمەبەستی چارەسەری کێشەی گەورەی ئاوی قەڵادزێ سەردانی کونسوڵخانەی ئێرانمان کردووە،دەشڵێت” تاران بەڵێنی چارەسەری کێشەکەی پێداوین”.
شوان قەڵادزێی سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایگەیاند:”بەمەبەستی چارەسەری گرفتی گرتنەوەی ئاوی زێی بچوک وکاریگەرییە نێگەتیفەکانی لە سەر ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی قەڵادزی وبەرھەمی جوتیارانی دەشتی پشدەرو بیتوێن بەتایبەتی و کوردستان بەگشتی ، بەیاوەری د.عبداللە وەرتی ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئیران مان کرد لەشاری ھەولێر”.
دەشڵێت، لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ حمیدی ڕەزایی سەرکونسوڵی ئێران بەوەکالەت بابەتی گرتنەوەی زێی بچوک مان تاوتوێ کرد کەلە٦/٢٢وە گیراوەتەوە، لەلای خۆیانەوە بەڵێنیدا بەپەلە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵات لەتاران وپارێزگاری ورمێ وشارەداری سەردەشت گفتوگۆبکات وکۆتایی بەکێشەکە بھێنن.
پەرلەمانتارەکەی بزووتنەوەی ئیسلامی وتیشی”پێمان ڕاگەیاندن کەخەڵکی پشدەرچاوەروانی کردنەوەی مەرزی کێلێی نێودەوڵەتین،نەک ئابلوقەی ئاویان بخرێتە سەر،بەتایبەت کەقەلادزێ لەسەردەمی شەری ھەشت ساڵەی عێراق–ئێران دا زیانی گەورەی بەرکەوتووە.بەرپرسانی کونسوڵخانەکە لەلایەن خۆیانەوە بەڵێنی چارەسەری کێشەکەیاندا.

ماوەی دوو ڕۆژە حکومەتی ئێران ئاوی زێی بچوکی کردۆتەوە ئەمەش کێشەی ئاوی لە ھەرێمی کوردستان دروستکردووە.

بابەتی دواتر

وەزیری كشتوكاڵ لەبارەی ساختەكردنی نوسراوێكی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ نووسراوێكی ساخته‌، كه‌ ئیمزای وه‌زیری كشتوكاڵی به‌ ساخته‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر، هه‌وڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *