پەیامی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

باسک نێت:

کوردستانیان چەژنی ڕەمەزانتان پیرۆزبیت
بەناوی خوای بەخشندەی میھرەبان
موسڵمانانی کوردستان -خوشک وبرایانی خۆشەویست وسەنگین سلاوی خواتان لێبێت:

بەبۆنەی ھاتنی جەژنی گران قەدری ڕەمەزانی پیرۆزەوە بەگەرمی ولەناخی دڵمانەوە پیرۆزباییتان لێ ئەکەین،خوای بەبەزەیی و میھرەبان ڕٶژو خواپەرستی ھەموولایەکتانی قبوڵ کردبێت وبووبێتە مایەی سەربەرزی و سەرفرازیتان لەدونیاو دوواڕٶژ.

خوای باڵادەست ئەم جەژنە پیرۆزە بکاتە وێستگەیەک بۆبەخۆداچوونەوە ی لایەنەسیاسیەکانی کوردستان و کردنەوەی لاپەرەکی نووێی نێوانیان بەمەبەستی چاککردنی ژیان و گوزەرانی ھاونیشتمانیان و لابردنی پاشەکەوتی داسەپاوی سەرفەرمانبەران وکۆتایی ھێنان بەقەیرانەکانی سیاسی و یاسایی و دارایی لەباشوری کوردستان.

دوبارە ئەم جەژنە پیرۆزبێت لەبنەماڵەی سەربەرزی شەھیدان و ھێزی پێشمەرگەی دلسۆزی کوردستان وزیندانیان و تەواوی چین و توێژەکانی وڵات و موسڵمانی عێراق وجیھان.

بەرقەرابیت ئارامی وئاوەدانی لەکوردستان و جیھان.
فراکسیونی بزوتنەوەی ئیسلامی
١شەوالی ١٤٣٨کۆچی.

بابەتی دواتر

كرێکارێک لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا

كرێکارێک کە لە نەتەوەى عەرەبە لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *