پەیامی پیرۆزبایی رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی بەبۆنەی ھاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

باسک نێت:

بسم اللە الرحمن الرحیم
(ژَٰلِکَ ۆمَن یُعَڤِّمْ شَعَائِرَ الڵّەِ فَإِنَّەَا مِن تَقْۆی الْقُلُوبِ)

بەبۆنەی جەژنی رەمەزان و کۆتایی سەرکەوتوانەی مانگێک لەراھێنانەوەی رۆح و جەستەمان لەسەر خۆڕاگری و ئیستیقامە لەسەر عیبادەت و خواپەرستی، پیرۆزبایی گەرم لەتێکڕای موسڵمانی کوردستان و جیھان دەکەم و لەخوای گەورە دەپاڕێمەوە عیبادەت و رۆژووی مانگی پیرۆزی رەمەزانی لێ وەرگرتبین و جەژنمان بۆ بکاتەوە بەوێستگەی جۆشدانەوەی دڵەکان بۆ برایەتی و یەکڕیزی و تەبایی.

بەداخەوە ئەمساڵیش جەژنی رەمەزانی گەلەکەمان ھاوکاتە لەگەڵ چەندین قەیرانی ئاڵۆزی سیاسی و ئابووریدا بەتایبەتی رەوشی ناھەمواری بژێوی و قەیرانی نەداری و بێ موچەیی ھاوڵاتیان، لەخوای گەورە داواکارین ئەم جەژنە پیرۆزەمان بۆ بکاتە مایەی کۆتایی قەیرانەکان و ئاڵۆزی و نەھامەتییەکانی ناو جیھانی ئیسلامی.. جارێکیتر لەھەموو لایەک پیرۆزبێت.

عیرفان عەلی عەبدولعەزیز
ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *