ڕاگەیەندراوێک لە بزووتنەوەی ئیسلامییەوە دەربارەی شەھیدکردنی مامۆستا مەلا ئەحمد دێرێ

باسک نێت:

بەناوی خوای گەورەو میھرەبان
(ۆڵا تَحْسَبَنَّ الڵّەَ غَافِڵا عَمَّا ێعْمَلُ الڤَّالِمُونَ)
بەداخ و نیگەرانییەکی زۆرەوە ھەواڵی شەھیدکردنی مامۆستا (م.مەلا ئەحمەدی دێرێ)زانای ئایینی و پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی رەحمان لەقەڵادزێ و بەرپرسی زانایانی کۆمەڵی ئیسلامی ئەو دەڤەرەمان بیست کە لەدوای ئەنجامدانی نوێژی ھەینی لەلایەن دەستێکی تاوانبارەوە تیرۆر کراوە، بەداخەوە ئەوەی زیاتر نیگەرانمان دەکات ئەوەیە کەخەریکە دەستدرێژی بۆ سەر مزگەوت و مامۆستایانی ئایینی لەم ھەرێمەدا دەبێتە دیاردەو دەسەڵاتدارانی کوردستانیش سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژی و تیرۆرکاریانە دانانێن، زانایان و مامۆستایانی ئایینی لەمینبەری پێغەمبەرەوە(ێلیاللە علیە وسلم) پەیمانیان بەخوای گەورە داوە کە لێبڕاوانە پەیامی ئیسلام بگەیەنن و ھیچ تیرۆرو تۆقاندنێک نایانوەستێنێت، دەسەڵاتی کوردی و لایەنە ئەمنییەکانی ھەرێمیش ئەگەر تاوانباران و دەستە پیلانگێڕەکانی پشتەوەی ئەم تاوانانە بەسزای خۆیان نەگەیەنن داھاتووی ئەم وڵاتە بەرەو ھەڵدێر دەبەن، مزگەوت و زانایانی کوردستان بەدرێژایی مێژوو لانکەو پێشەنگی زانست و رۆشنبیری و شۆڕش و چاکسازی بوون، بۆیە ئەم تاوانانە لەھەموو تاوانانەکانی تر گەورەترن.. بەناوی مەکتەبی سیاسی و تێکڕای ئەندامانی بزووتنەوەی ئیسلامییەوە ئیدانەی ئەم تاوانە نەگریسە دەکەین و پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەو کەس و کاری مامۆستاو کۆمەڵی ئیسلامی دەکەین..
رەحەمەت و بەھەشتی خوای گەورە بۆ مامۆستا مەلا ئەحمەد.. سزاو تۆڵەی پەوەردگار بۆ تاوانباران و بکوژان

کامیل مەحمود
وتەبێژی فەرمی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *