دەستەی باڵای کاری ھاوبەشی ئیسلامی کۆبوونەوە

باسک نێت-سلێمانی

دوای نیوەرۆی ڕۆژی دووشەممە ١٠.٧.٢٠١٧ لە بارەگای ئەنجوومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی ھەر یەکە لەبەرێزان مامۆستا عیرفان عەلی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی، ومامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەھائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، ومامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، ونوێنەرانی لیژنەی ھاریکاری و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کۆبونەوە.

لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی ھەرێم و عێراق و ناوچەکە و بەھێزکردنی پەیوەندی و ھاوکاری زیاتری نێوان کەسایەتی و لایەنە ئیسلامیەکان کرا.

ھەروەھا لە کۆبوونەوەکەدا پڕۆژەی ھاوبەشی نێوان لایەنە ئیسلامییەکان تاووتوێ کراوە.

پێشتر و لە ١٥ـی نیسانی ئەمساڵ دیداری ھاوبەشی ئیسلامی نێوان ھەر سێ لایەنە ئیسلامییەکە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو و تیایدا بڕیار لەسەر رەشنووسێک بۆ کاری ھاوبەش درا. کۆبوونەوەکە زیاتر لەپێنج کاتژمێری خایاندو بەسەرکەوتوویی کۆتایی ھات.

بابەتی دواتر

كرێکارێک لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا

كرێکارێک کە لە نەتەوەى عەرەبە لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *