سلێمانی؛ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کەسێک کوژرا و سێ کەسیش بریندار بوون

باسک نێت-سلێمانی

لەسەر رووداوی تەقەکردنەکەی شەوی رابردوو، کە بەھۆیەوە کەسێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون، پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد.

شەوی رابردوو (١٢-٧-٢٠١٧) لە گەڕەکی شارەوانی شاری سلێمانی “بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی”ی نێوان دوو خێزان، ھاووڵاتییەک بەناوی (ر،خ، و) کوژرا، سێ ھاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لەسەر رووداوی تەقەکردنەکە دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، تەرمی کوژراوەکە رەوانەی پزیشکی دادی کراوە و لێکۆڵینەوەی وردیش بەردەوامە.

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *