وەزارەتی پەروەردە کاتی راگەیاندنی ئەنجامی پۆلەکانی ١٢ و ٩ـی بنەڕەتی ئاشکرا دەکات

باسک نێت-ھەولێر

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیێنێت، ئەمساڵ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی ٩ـی بنەڕەتی دوادەکەوێت و دەکەونە دوای ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی.

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند:”ئەگەری ھەیە دوای ھەفتەیەک لە تەواوبوونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی ئەنجامەکان رابگەیێندرێن، بەڵام ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ـی بنەڕەتی دەکەوێتە دوای ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی ١٢ـی ئامادەیی و رەنگە زیاتر لە دوو ھەفتەی دیکە بخایەنێت”.

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی دواکەوتنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی ٩ـی بنەرەتی وتی:”نمرەی تاقیکردنەوەکانی خوێندکارانی ٩ـی بنەڕەتی لە سەرجەم پارێزگاکانەوە دێنەوە وەزارەتی پەروەردە، ئەمەش کاتێکی زۆری پێدەچێت، چونکە تاوەکو ئێستا لە پارێزگای سلێمانی تەنیا نمرەی تاقیکردنەوەکانی چوار وانە رەوانەی وەزارەت کراوە، بەمەش کاتێکی درەنگتر ئەنجامەکان رادەگەیێندرێن”.

رۆژی ١٥-٦-٢٠١٧ ، تاقیکردنەوەکانی پۆلەکانی ١٢ـی ئامادەیی و ٩ـی بنەڕەتی لە ھەرێمی کوردستان دەستییان پێکرد، ٢٥٥ ھەزار قوتابیی پۆلی نۆی بنەڕەتی و ١٢ـی ئامادەیی لە ھەرێمی کوردستان بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن.

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *