کەشوھەوا و پلەی گەرمای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی ھەرێم

باسک نێت:

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەرزترین پلەی گەرماش لە کەرکوک دەبێت کە ٤٧ پلەیە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ھەرێم، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٤٢ پلە و نزمترینیش ٣١ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ٣٩ پلە بە ٢٩ پلە دەبێت، لە دھۆکیش ٤١ بە ٢٧ پلە دەبێت، ھەروەھا لە کەرکوکیش ٤٦ پلە بە ٣٢ پلە دەبێت.

کەشناسی ھەرێم ڕاشیگەیاند، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٤٣ پلە و نزمترینیش ٣٠ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ٤٠ پلە بە ٢٨ پلە دەبێت، لە دھۆکیش ٤١ بە ٢٧ پلە دەبێت، ھەروەھا لە کەرکوکیش ٤٧ پلە بە ٣١ پلە دەبێت.

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *