ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبێتەوە

باسک نێت-سلێمانی

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبێتەوە، بەڵام تەوەری کۆبوونەوەی دیار نییە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ھەواڵی کۆبوونەوەکەی پشتڕاستکردەوە وتی:”لەناو ئۆتۆمبیلدام بەرەو سلێمانی بۆ کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی، بەڵام ھێشتا لام ڕوون نییە تەوەری کۆبوونەوەکە چییە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ١٨ی مانگی ڕابردوو ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆبووەوە و ڕایگەیاند بە مەرجێک پشتگیریی لە ڕیفراندۆم دەکەن کە سەراپای ڕێوشوێنەکانی بە یاسایەک لە پەرلەمانی کوردستاندا پەسەند بکرێت.

ڕۆژی ٧ی تەمووز سیروان کوێخا نەجیم، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند:”٣١ ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆبوونەتەوە و ناڕەزایەتی توندیان دەربڕیوە لە دیاریکردنی دوو کەس وەک نوێنەری یەکێتی بۆ کۆمیتەی ڕیفراندۆم و وتیشی، ئەوە پێچەوانەی بڕیاری دواین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتییە.

بەشداریکردنی قوباد تاڵەبانی و نەجمەدین کەریم، بۆ کۆمیتەی ڕیفراندۆم لەناو یەکێتیدا بۆچوونی جیاوازی لێکەوتەوە، بەشێک لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی ڕەتی دەکەنەوە کە ئەو دوو کەسە نوێنەری یەکێتی بن و پارتیش پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە ئەوان نوێنەری یەکێتی بەشداربوون و تەعبیریان لە یەکێتی کردووە.

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *