پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بودجەی تەواوکاری دەدات

باسک نێت:

پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ کۆدەبێتەوەو تاوتوێی چەند تەوەرێک دەکات، لەناویاندا دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی تەواوکاری عێراق.

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەکەدا دەنگدەدرێت لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی تەواوکاری بۆ ساڵی دارایی ٢٠١٧، ھەروەھا لەکۆبوونەوەکەدا پێداچونەوە دەکرێت بەو تانانەی پێشکەش کراون، لەبارەی ئەندامبوونی ھەندێک لەپەرلەمانتارانەوە.

تەوەرێکی دیکە بەپێی کارنامەکە، دەنگدانە لەسەر پڕۆژە یاسای ئازادی رادەربڕین و کۆبونەوەو خۆپیشاندانی ئاشتیانە، لەگەڵ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە پێشنیاری ھەمواری یەکەمی یاسای لێبوردنی گشتی ساڵی ٢٠١٦.ک

ھەر بەپێی کارنامەکە، لەکۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاسای مافی تورکمانەکان دەکرێت، لەگەڵ تاوتوێکردنی پرسی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان.

بابەتی دواتر

كۆیە: كات بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دیاریكرا

قائیمقامیەتی قەزای كۆیە، لە ئاگادارینامەیەكدا، ڕایدەگەیەنێت، لەبەر سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ، لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *