ئاوارەیەك ئاگر لە خێزانە حەوت كەسیەكەی بەردەدات

ئاوارەیەكی‌ تەلەعفەر ئاگر لە خێزانە حەوت كەسییەكەی‌ بەردەدات ‌و سەرچاوەیەكیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ژێر فشاری‌ دەرونیدا ئەو كارەی‌ كردووە.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی‌ نەجەف، كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت بە (سۆمەرییە نیوز)ی ڕاگەیاند، هاوڵاتییەكی‌ عێراقی،‌ كە ئاوارەی‌ قەزای‌ تەلەعفەر بووە و لەگەڵ خێزانەكەی‌ ڕووی‌ لە نەجەف كردووە، شەوی‌ ڕابردوو لەسەر ڕێگای‌ نێوان كەربەلا – نەجەف، ئاگری‌ لە ئەندامانی‌ خێزانەكەی‌ بەرداوە.

ئاماژەی‌ بۆ ئەوەشكردووە، ژمارەی‌ ئەندامانی‌ ئەو خێزانە لە حەوت كەس پێكهاتوون ‌و سەرۆك خێزانەكەش كارمەندی‌ بەرگری‌ شارستانی‌ تەلەعفەرە، بەبێ‌ ئەوەی‌ وردەكاری‌ و چۆنێتی‌ ڕووداوەكە ئاشكرا بكات

ڕاشیگەیاندووە، بەپێی‌ لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەركەوتووە، ئەو هاوڵاتییەی‌ تەلەعفەر لەژێر فشاری‌ دەروونی‌ و خراپی‌ دۆخی‌ ژیانیان و ئاوارەبوونیان بەهۆی‌ شەڕەوە ئەو كارەی‌ كردوە ‌و دوای‌ دەستگیركردنیشی‌ ڕەوانەی‌ نەخۆشخانەی‌ دەروونی‌ كراوە.

بابەتی دواتر

ئەنقەرە..کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پارت و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان کۆتایی هات

کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پارت و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان کۆتایی هات کاتژمێر8ی ئەمشەو۱٥/۱۲/۲۰۱۹ لە ئەنقەرەی پیتەختی تورکیا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *