ژمارەی چەكدارەكانی داعش لە حەویجە ئاشكراكران

بەپێی زانیارییەكان نزیكەی 2000 چەكداری داعش و زیاتر لە 60 هەزار هاووڵاتی سڤیل لە شاری حەویجە گەمارۆدراون.

عەلی ئەكرەم سەرۆكی دامەزراوەی توركمان بە رۆژنامەی (قودسی عەرەبی) راگەیاند، بەپێی زانیارییەكانی ئێمە، كۆنتڕۆڵكردنەوەی حەویجە وەك تەلەعفەر ئاسان نابێت و داعشەكان بەرگری توند دەكەن.

وتیشی، نزیكەی 2000 چەكداری داعش لەو شارە ماونەتەوەو بەهۆی ئەوەش كە كۆتا ناوچەی چەكدارانی داعشە لە عێراق ئەوان تا كۆتایی بەرگری دەكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كۆنتڕۆڵكردنەوەی حەویجە پێویستی بە توانای زۆر هەیە، چونكە ئەم شارە سنوری نێوان هەرسێ پارێزگای كەركوك ‌و سەلاحەدین ‌و نەینەوایە و بە گەورەترین پەناگەی تیرۆریستان هەژمار دەكرێت لە ساڵی 2004ەوە.

رونیشیكردەوە، حكومەتی عێراقی دڵنیایی دەدات لە پارێزگاریكردن لەو 60 هەزار هاووڵاتییە سڤیلەی لە حەویجە دا ماونەتەوە.

بابەتی دواتر

وەزیری كشتوكاڵ لەبارەی ساختەكردنی نوسراوێكی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ نووسراوێكی ساخته‌، كه‌ ئیمزای وه‌زیری كشتوكاڵی به‌ ساخته‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر، هه‌وڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *