ئەردۆغان مەرجی دەستلەكاركێشانەوەی لە سەرۆك كۆماری توركیا راگەیاند

سەرۆك كۆماری توركیا ئاشكرایدەكات، ئامادەم دەست لەكاربكێشمەوە هەركاتێك تێوەگلانم بە گەندەڵییەوە بسەلمێنرێ.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایدەگەیەنێت، ئەگەر كەمال قلیچ دار ئۆغلۆ رابەری ئۆپۆزسیۆنی حزبی كۆمارییەكان ئەو بانگەشەی رایگەیاندووە گوایا بە گەندەڵییەوە تێوەگلاوم، ئەگەر بیسەلمێنێت ئامادەم دەست لەكار بكێشمەوە.

لای خۆشییەوە كەمال قلیچ دار رەخنەی لە بڕیاری نوێنەرانی پەرلەمان گرت و داوای لە ئەردۆغان كرد سەرمایەكەی خۆی ئاشكرا بكات، چونكە ئەم سیاسەتمەدارە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە منداڵەكان و هاوكارەكانی سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆمپانیایەكی بیانی بە چەندین ملیۆن دۆلارەوە خەریكی بازرگانیكردنن.

لای خۆشیانەوە پارێزەرەكانی ئەردۆغان لە دادگا سكاڵای یاساییان لە دژی قلیچ دار تۆمار كرد و داوای 380 هەزار دۆلار وەك سزا دارایی دەكەن.

 

بابەتی دواتر

كۆیە: كات بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دیاریكرا

قائیمقامیەتی قەزای كۆیە، لە ئاگادارینامەیەكدا، ڕایدەگەیەنێت، لەبەر سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ، لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *