ئەمڕۆ گەورەترین مانۆڕی سەربازی لە جیهان دەست پێدەكات

ئەمریكاو كۆریای باشوور ئەمڕۆ دووشەمە گەورەترین نمایش و مانۆڕی سەربازی هاوبەشی سەربازی نێوانیان لە ماوەی یەك هەفتەدا دەست پێدەكەن، ئەمەش دوای ئەوەی كۆریای باكور موشەكی بالیستیكی تاقیكردەوە كە توانای بڕینی كیشوەرەكانی هەیە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، ئەم نمایشە سەربازییە تاكو رۆژی هەینی داهاتوو بەردەوامی هەیەو زیاتر لە 230 فڕۆكە خەریكی نمایش كردن دەبن.

وتەبێژێكی هێزەكانی ئاسمانی ئەمریكا لە كۆریای باشوور رایگەیاند، نزیكەی 12 هەزار سەربازی ئەمریكی كە لەنێویاندا سەربازی دەریایی و چەك بەدەستی تایبەت لەگەڵ هێزەكانی كۆریای باشوور بوونیان هەیەو نمایش دەكەن.

لای خۆشییەوە كۆریای باكور هۆشداری داوەتە ئەمریكا لەوەی ئەم نمایشە سەربازییە هۆكارێكی بۆ خراپتركردنی بارودۆخی ناوچەكە، ئەمەش لەكاتێكدایە ئەو وڵاتە ترامپی بە “شێت” ناوبردووە و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، ئەم نمایشە سەربازییە هۆكارێكە بۆ روودانی شەڕی ئەتۆمی لە جیهاندا.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن، ئەم نمایشە سەربازیەی ئەو دوو وڵاتە هۆكارێك دەبێت بۆ ئەوەی كۆریای باكوریش بەشێوەیەكی توندر هەڵوێست وەربگرێت.

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *