هەڤاڵ ئەبوبەكر دوای وەرگرتنی پۆستی پارێزگار داوایەك لە هاووڵاتیان دەكات

ئەمڕۆ دوو شەممە هەڤاڵ ئەبوبەكر كاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی ، بە فەرمی لە كۆنگڕەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا دەستبەكاربوونی خۆی ڕاگەیاند و داوای پشتیوانی لە خەڵك و حكومەت كرد.
هەڤاڵ ئەبوبەكر لە میانەی كۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەكەدا رایگەیاند،كاری لە پێشینەمان چارەسەركردنی كێشە هەنوكەییەكانی شاری سلێمانیە كە بریتیە لە قەیرانی كارەبا و دابینكردنی سوتەمەنی.
ئاشكراشی كرد لە میانەی كۆبونەوەی لەگەڵ جێگری سەرۆكی حكومەتدا، بەڵێنی هاوكاری تەواویان داوە بۆ پشتیوانی كردن و شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان بۆیان و سبەینێیش لە بەردەم سەرۆكی حكومەتدا سوێندی یاسایی دەخورێت.
پارێزگاری نوێی سلێمانی سوپاسی هەموو ئەو لایانانەی كرد لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هاەكاربوون بۆ سەركەوتنی ڕێكەوتنی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتیمانی لە ئاڵوگۆڕكردنی پۆستەكان بە پێی ڕێكەوتنی پێشووی هەردوولا.
وتیشی: ئێمە داوای پشتیوانی لە هەموو لایەك دەكەین و بڕیاری سلێمانی لەگەڵ حكومەتی هەرێمدایە لە هەموو پرسەكاندا.

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *