250 خانووی هاووڵاتیانی كورد لە كەركوك و خورماتوو سوتێنراون

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاشكرایدەكات، سوكایەتی بە كوردانی كەركوك و خورماتوو كراوە و لە دادگای نێودەوڵەتی سكاڵا دژی ئاوارەكردنی خەڵكی كەركوك و خورماتوو تۆمار دەكەین.

محەمەد عوسمان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە بازگەكان سوكایەتی بە خەڵكی كەركوك دەكرێت ‌و سەرجەم ئەو سوكایەتی و تاوانانەی هێزە عێراقییەكان لەبەرامبەر هاووڵاتیانی كوكورك و خورماتوو بە بەڵگەوە دەخەینەڕوو.

وتیشی “250 خانوی هاووڵاتیانی كورد لە كەركوك و خورماتوو سوتێنراون و رفاندن و بێسەروشوێنكردنی هاووڵاتیانیش لەو ناوچانە بەردەوامەو دەیان فەرمانبەری كورد بە بێ پاساو لە كارەكانیان دوورخراونەتەوە”.

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی داوا دەكات هاوپەیمانان هێز لە كەركوك بڵاوبكەنەوەو داواش لەلیستی برایەتی كەركوك دەكات كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ساز بكات.

محەمەد عوسمان هۆكاری دیارینەكردنی پارێزگاری كەركوكیشی بۆ كۆنەبوونەوی ئەنجومەنی پارێزگا گێڕایەوە.

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *