ئەمریكا قودسی بە پایتەختی ئیسڕائیل ناساند

ترەمپ لە لێدوانێكیدا لە كۆشكی سپی، ھەڵوێستی نوێی ئەمریكای لەبارەی قودس ئاشكرا كرد.

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، لە روانگەیەكی نوێیەوە دەڕواننە كێشەكانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین و راشیگەیاند بە فەرمی شاری قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل دەناسێنن.

دۆناڵد ترەمپ بە ئاماژەكردن بە یاسای قودس لە ساڵی ١٩٩٥ كە ئەمریكا لەو كاتەوە قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل دەناسێت و پێشنیاری گواستنەوەی باڵیۆزخانەكەی لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس دەكات، وتی: “زیاتر لە ٢٠ ساڵە گشت سەرۆكەكان جێبەجێكردنی ئەم یاسایەیان دواخست و وەك پاساوێك بۆ ئەمە ھەوڵەكانی ئاشتیان نیشان دا. لە دوای ئەم قۆناغە، لە ئێستادا لە ھەموو كاتێك زیاتر لە ئاشتی ھەمیشەیی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین نزیكین. بۆیە لە ئێستادا كاتی ئەوە ھاتووە بە شێوەیەكی فەرمی شاری قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل بناسێنرێت”.

ترەمپ لەبارەی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە تەلئەبیب، رایگەیاند “فەرمانم بە وەزارەتی دەرەوەمان داوە كە ئامادەكارییەكانی گواستنەوەی باڵیۆزخانەكەمان لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس دەست پێبكات”. ئەمەش لەكاتێكدایە كە ترەمپ ھیچ بەروارێكی دیاریكراوی بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەكە ئاشكرا نەكرد.

سەرۆكی ئەمریكا وتیشی: “وەك ئەمریكا ھێشتا پشتیوانی لە چارەسەریی دوو دەوڵەت لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دەكەین”

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *