لە چەندین وڵات خۆپیشاندان لەدژی بڕیارەكەی ترەمپ ئەنجام درا

دوای بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆك ئەمریكا بە ناساندنی قودس وەك پایتەختی ئیسڕائیل، دەیان هەزار كەس لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی خۆپیشاندانی ناڕەزایـیان سازكرد.

لە شاری ڕامەڵڵا و خەلیل و بێت لەحم و ئەریحا لە كەناری ڕۆژئاوا و لە ناوچە عەرەبیـیەكانی قودسی ڕۆژهەڵات پێكدادان لە نێوان خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی و هێزەكانی ئیسرائیل ڕوویان دا و بەپێی ئامارەكانی مانگی سووری فەڵەستینی زیاتر لە 300 كەس برینداربوون.

لە كەرتی غەززەش خەڵكی بۆ هەمان مەبەست ڕژانە سەر جادەكان و بە سەدان كەسیشیان بە ڕێپـێوان بەرەو سنوورەكانی ئیسرائیل بەڕێكەوتن، لەبەرانبەردا هێزەكانی ئیسرائیل بە گازی فرمێسك ڕێژ و گولـلەی لاستیكی ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە.

لای خۆشییەوە، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، لە ڕۆژهەڵاتی كەرتی غەززە فەڵەستینیـیەك كوژراوە.

هاوكات لە عەممانی پایتەختی ئوردن و قاهیرە و بەغدا و سەنعا و بەیرووت و تاران و ئەستەنبوڵ و ئەنكەرە و پاكستان و ئەفغانستان و مالیزیا و ئەندەنوسیا خۆپـیشاندانی ناڕەزایی سازكران و دروشمی جۆراوجۆر لە دژی ئیسرائیل و ئەمەریكا گوترانەوە.

لە لایەكی دیكە ئەحمەد ئەلتەیب شێخی ئەزهەر ڕایگەیاند، ئامادە نییە چاوی بكەوێت بە مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمەریكا كە بڕیارە لە 20 ی ئەم مانگە بە فەرمی سەردانی میسر بكات، ئەمەش وەك دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر بڕیارەكەی سەرۆك ترامپ.

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *